هاوار هاوار هەی سەد هاوار بەرن هاوارێ
ئەو ساڵ بۆم نایە وەڵڵا سەد خۆزگەم بە پارێ
وەرە با ئاشت بینەوە کوڵی دڵەکەم بێ تۆ هەڵ ناکەم هەر تۆی گوڵەکەم
وەرە با ئاشت بینەوە کوڵی دڵەکەم بێ تۆ هەڵ ناکەم هەر تۆی گوڵەکەم
وەک بولبولان فەسڵی بەهار شەو و ڕۆژ و لەیل و نەهار
دەناڵێنم بۆ وەسڵی یار یار دەڕوا و بە جێم دێڵێ
نە خودا دەمداتێ نە بۆ خۆم دەمرم
چونکە غەریبم کەس ناگرێ قەدرم
بە بۆنەی تۆوە کە من لەم شارە وێڵم
کوا دڵم دێڵێ کە تۆ بە جێ بهێڵم
ئەو ڕیزە ماڵەی بە ماڵ ئەنگۆوە
هەمووم خۆش دەوێ بە بۆنەی تۆوە
بە بۆنەی تۆوە کە من لەم شارە وێڵم
کوا دڵم دێڵێ کە تۆ بە جێ بهێڵم