مەقامی مردنە بێ تۆ ژیانم و بەستەی خاڵەی ڕێبوار

شێوەزار: سۆرانی 1487
مردنە بێ تۆ ژیانم زیللەتە بێ تۆ عیززەتم
دەردە خۆراکم لە دوای* تۆ زەهرە بێ تۆ شەربەتم
تۆش وەکوو من قوڕ ئەپێوی* گەر بزانی عیللەتم
وێڵی سەحراکەی نەهاتی غوربەتی پڕمیحنەتم
ئیرسی مەجنوونە خەڵاتم لەیلەکەم ون کردووە

رۆڵە غەم دەوامی زۆرە زوو ئەڕوا لە دڵ سەیر و سەفا
ئولفەتم گرتووە لەگەڵ* عیللەت نییە چارە و شیفا
بەرد ئەبارێنێ بە سەرما چەرخی بێ ڕەحم و وەفا
نەونیهالی ئەحمەدی بوو سەروی قەددی مستەفا
زوو بەسەرچوو چی بکەم حوکمی قەدەر وای کردووە

گیانە چیم لە جاه و حورمەت و ئیقبالە بۆچیمە حەشەم
وەک جەهەننەم وایە جەننەت وەی لە گوڵزاری ئیرەم
قەت نییە و نابێ فەرەح بێ تۆ هەتا ڕۆژی عەدەم
دڵ لە ناری فیرقەتت وەک خونچە تەنگ و پڕ لە خەم
کوا نەسیمی وەسفەکەت خۆی بۆ حەشر هەڵگرتووە

کوێستانان خاڵ خاڵ گیانە بەفری ناچێتۆ
لەیلێ تۆراوە هاوار ئاشتی نابێتۆ
ئای خاڵەی ڕێبوار خاڵە ڕێگاکەم دوورە
مەنزڵ کوێستان هاوار توێشوو زەروورە

خاڵۆ خاڵۆ خاڵە خاڵەی تفەنگ لە شان
بە گەرمیان ئەڕۆی خاڵە یانە بۆ کوێستان
گەر بۆ کوێستانە خاڵە منیش دێم لە دووت
هەڵسە با بڕۆین خاڵە هەردووکمان بە جووت
Mirdine bê to jyanim zîllete bê to ’îzzetim
Derde xorakim le dway* to zehre bê to şerbetim
Toş wekû min qur epêwî* ger bizanî ’îlletim
Wêlî sehrakey nehatî xurbetî pirmîhnetim
Îrsî mecnûne xelatim leylekem win kirduwe

Role xem dewamî zore zû erwa le dil seyr û sefa
Ulfetim girtuwe legel* ’îllet nîye çare û şîfa
Berd ebarênê be serma çerxî bê rehim û wefa
Newnîhalî ehmedî bû serwî qeddî mistefa
Zû beserçû çî bikem hukmî qeder way kirduwe

Gyane çîm le cah û hurmet û îqbale boçîme heşem
Wek cehennem waye cennet wey le gulzarî îrem
Qet nîye û nabê fereh bê to heta rojî ’edem
Dil le narî fîrqetit wek xunçe teng û pir le xem
Kwa nesîmî wesfeket xoy bo heşir helgirtuwe

Kwêstanan xal xal gyane befrî naçêto
Leylê torawe hawar aştî nabêto
Ay xaley rêbwar xale rêgakem dûre
Menzil kwêstan hawar twêşû zerûre

Xalo xalo xale xaley tifeng le şan
Be germyan eroy xale yane bo kwêstan
Ger bo kwêstane xale minîş dêm le dût
Helse ba biroyn xale herdûkman be cût

ڕاپۆرتی هەڵە