بۆنی هەڵاڵان دێ
سەدای چاو کاڵان دێ
لە گەورە ماڵان دێ
دەی دەی دەی دەی با بێ
بە کراس چیتی وار بێ
نەشمیل گوڵی نەسرینە
چووزەلەی یا سەمینە
خونچیلەی خوێن شیرینە
دای دەی دەی بیبینە
دەمی بە پێکەنینە
لە پردی سوور بەو لاوە
پا و پووزی هەڵداوە
پا و پووز دەڵێی زێڕە
پاوانەی تێ کراوە
نە کەسم مەردەن نە دەردەدارم
باڵای تۆم دیوە وا بێ قەرارم
یەک لەنجە و دوو لار سێ هاتە لەرزە
عەشقی تۆ بۆ من وەک نوێژێ فەرزە
دەچمە سلێمانی گۆیژەم لێ دیارە
بە بەرزی گۆیژە خەم لە دڵم بارە
یەک لەنجە و دوو لار سێ هاتە لەرزە
عەشقی تۆ بۆ من وەک نوێژێ فەرزە
چاو دەگێڕم دیار نییە لەیلم
ئەڵبەت کۆنی کردووە مەیلە
عاشقی ئەستێرەی سیوەیلم
کراس زەردم لێ تۆراوە
کراس زەردێ وەی کراس زەردێ
ئاخ کراس زەردم لێ تۆراوە
کراس زەردێم بۆ بکەن بە بووک
بۆم بەرنە باغی میراوا
ئەی دڵ لە دنیا چاکەی چیت دەوێ
ئاسودەیی قەت بە تۆ ناکەوێ
داوای دەرمان کەی دەردت زیاد ئەکا
لەگەڵ دەرد بدوێ و دەرمانت نەوێ
دەڕوا دەڕوا بەنێو دێدا
کەوشی سابڵاغی لە پێدا
دایکت بمرێ تۆی بە کێ دا
کراس زەردم لێ تۆراوە
کراس زەردێ وەی کراس زەردێ
ئاخ کراس زەردم لێ تۆراوە
کراس زەردێم بۆ بکەن بە بووک
بۆم بەرنە باغی میراوا