لە دەریاوە (هەوری پاییز)

ئەلبۆم: شارا شێوەزار: سۆرانی 1117
لە دەریاوە قەتاری هەوری بارشت کەوتە دووی پێشەنگ
بەسەر سنگی چیادا چۆکی داداوە کش و بێدەنگ
بەسەر پاییزی زەردا با بەخوڕ بگری بەکوڵ بگری
لەسەر ئاخر گەڵا، ئاخر چڵی تەنیایی گوڵ بگری!
بگرمێنێ، تەپ و نم دابکا یا بیکا بە شەست، هەرگیز*
نەوەستێ قوڵپی گریانی، نەوەستێ هەورەکەی پاییز
Le deryawe qetarî hewrî barişt kewte dûy pêşeng
Beser singî çyada çokî dadawe kiş û bêdeng
Beser payîzî zerda ba bexur bigrî bekul bigrî
Leser axir gela, axir çilî tenyayî gul bigrî!
Bigirmênê, tep û nim dabka ya bîka be şest, hergîz*
Newestê qulpî giryanî, newestê hewrekey payîz

ڕاپۆرتی هەڵە