کوڕە مەکە شیرەکەم لێ دەڕژێ - بێ مۆسیقا

شێوەزار: سۆرانی 1220
قوربانت بم شنەبای شەوێ
دڵ مەجنوونە و لەیلێی دەوێ
ئارامی گیانم کوڕە مەکە ئای پەنا دیوارە
هەتیو مەکە دایکم دەمکوژێ سەرشین مەکە

شەو گەیشتە حاڵی جاران
بۆم بڵێن بە شای وەفاداران
زوو بێتە سەر دەردەداران
ئارامی گیانم کوڕە مەکە
شیرەکەم لێ دەڕژێ هەتیو مەکە
دایکم دەمکوژێ سەرشین مەکە

نێوانی هەولێر و کۆ
سەعات لێیدا لە هەشت و نۆ
بەندەی خودام یەخسیری تۆم
ئارامی گیانم کوڕە مەکە
ئای پەنا دیوارە و هەتیو مەکە
دایکم دەمکوژێ سەرشین مەکە
Qurbanit bim şinebay şewê
Dil mecnûne û leylêy dewê
Aramî gyanim kure meke ay pena dîware
Hetîw meke daykim demkujê serşîn meke

Şew geyşte halî caran
Bom bilên be şay wefadaran
Zû bête ser derdedaran
Aramî gyanim kure meke
Şîrekem lê derjê hetîw meke
Daykim demkujê serşîn meke

Nêwanî hewlêr û ko
Se’at lêyda le heşt û no
Bendey xudam yexsîrî tom
Aramî gyanim kure meke
Ay pena dîware û hetîw meke
Daykim demkujê serşîn meke

ڕاپۆرتی هەڵە