لەبەر چاوی بەد لە ترسی بەدکار دڵ خۆم ئەکەمە کوورەی یادگار بە گریانی وشک بە ناڵەی بێدەنگ دێنمە لەرزین تەختی کردگار بە هێزی ئەژنۆ و بینایی چاوم ئارامی ژیان جەرگ و هەناوم یا خۆت بەجارێ چارەسەرم کە یا لە نامەی ژین دەربێنە ناوم یا لە نامەی ژین لەیل دەربێنە ناوم شیرین هەتا کەی دووریت بچێژم فرمێسکی خوێنین [تا کەی بڕێژم]
Leber çawî bed le tirsî bedkar Dil xom ekeme kûrey yadgar Be giryanî wişk be naley bêdeng Dênme lerzîn textî kirdigar Be hêzî ejno û bînayî çawim Aramî jyan cerg û henawim Ya xot becarê çareserim ke Ya le namey jîn derbêne nawim Ya le namey jîn leyl derbêne nawim Şîrîn heta key dûrît biçêjim Firmêskî xwênîn [ta key birêjim]
جەمال موفتی