
وتم بە بەختی خەواڵووی حاجی
گوڕڕەی بەهاری ئێستای باواجی
خەمڵیوە دیمەن جوانترین شێوە
ئەوەل سەحەرە بە سەدای سێوە
سەحەرە هێشتا کە خەو لە چاوانم نەنیشتووە گەلی برادەرینە
ئەوی خوێنێ کە دەچکێ لێم خوێنی شەوی ڕابردوومە
لەوێ کۆنە دنیایێ کەسێک نەبوو، گەلێک نەبوو ناڵەی منی بگاتە گوێ
دڵی خۆمی بنێرمە لا ڕاز و سۆزی بۆ هەڵڕێژم
هەرچییەکم لە سینگ ناوە، هەموو بڵێم هەمووی بێژم
بەلێ ئای مامە مامە ئاخ مامە
گەر سەحەرێ دەڵێم خۆزگە مامە سێوە نەمردایە
بە سۆزی ئەو سۆزەی بەیان چاوی دڵمی هەڵکردایە
ئەوەل سەحەرە
سەحەرە و ئەمشەو چاوم خەونی نەدی
سەری ساڵ بوو کە ساڵی نوێ هاتە لای من بینیمی حاڵم ناحاڵ بوو
فریشەی خەو دایکی حاڵ بوو
گەلی برادەرینە دەڵێن ئەڕۆکە جومعەیە وا جەژنەیە
خەبەر تەرمی دەیان مانگی ساڵی ناساڵانی پێیە
سا جومعەیە نیوەڕۆیە شین و شەپۆڕی نەوبووکی زاوانەدیو لە شارەکەی من هەڵدەستێ و دەگاتە شارەکەی کۆیە
وەی لێ وەی لێ وای سەحەرە
ئەوەل سەحەرە
گەلی برادەرینە ئەمن دوعایەکی دەکەم ئێوەش هەموو بڵێن ئامین
ئامین
ئەوەی خەونم لێ تێک دەدا
ئەوەی ساڵم ناساڵ دەکا
ئەوەی ئێشکی گەلی برای خۆم و خەڵکم لا تاڵ دەکا
ئەوەی دەبێتە باعیسی دڵی من و جوانێ یارم
ئەوەی بەرەو قیبلەی ناهەق پێچی دەدا وشە و زارم
خێر لە ماڵ و منداڵی خۆی قەت نەبینێ
لەسەر بەردی سەخڕەتوڵلا ڕۆژی حەشرێ
بەر لەعنەتی خودا کەوێ وەکوو شەیتانی لەعینێ
بەلێ ئەی مامە ئاخ مامە
گەر سەحەرێ دەڵێم خۆزگە مامە سێوە نەمردایە
بە سۆزی ئەو سۆزەی بەیان چاوی دڵمی هەڵکردایە
*؟
شیرین بەهارەی خاڵە تایەری
شیرین بەهارە بەهاری شادان
بێبەهرەن لە ژین گەل نامرادان
جەژن و بەهار و سەیران و خۆشیی
گشتی پیرۆزی گەردن ئازادان
شیرین دەزانم کە تۆش زامداری
وەک من عەوداڵی خونچەی بەهاری
هیوای تۆ یەکە هیوای من هەزار
من بێزار نەبم تۆ بۆ بێزاری
دڵە شیرین ڕۆی بڕۆ بە شوێنی
کە شیرین نەما تۆ بۆ بمێنی
بەڵێن بێ ئیتر نەتناسم هەتا
موژدەی ئازادی گەڵم بێنێ
*؟ دەنگ و کەبانی
لە کونجی حوجرە بەهرە دەباری
سەیدی داوی زوڵفی تۆم بۆچی دەبێ بێگانە بم
هەر تەرەف وەکووزەنان مەحبووسی ئەو وەیلانە بم*
بۆ تەماشای ڕووت عەزیزم چاکە بەس بێگانە بم
ڕۆژی ئەووەل بوو کە زانیم من دەبێ دێوانە بم
عاشقی تۆ نەوعی مەجنوون وا بە کێو و هەردەوە
شیفتە و حەیرانی یارم وا مەزانە غافڵم
عەندەلیبی پڕفیغان و ناڵەیی زاری گوڵم
تاکە ڕەحمێکت هەبێ جارێ بڵێ من عادڵم*
مەرحەمەت کە زوو بڵێ قاتیل بڵێ شەرحی دڵم*
نازی پاپۆشت دەکێشم وا بە تۆز و گەردەوە*
هێمن دەزانێ کۆیە و ڕەواجی
بۆ سورمە دەبێت و خاکی پێی حاجی