کیژە کوردەکەی کەمەرە شل بۆنە گوڵناری
شنەی نەسیمی ماڵوێران سۆبحی بەهاری
کەمەرە شل کەمەرە شل تا کەمەرەت بۆ دێنم
جا شل شل بیبەستە دەی با قەد بتبینم
هەی داد هەی بێداد کەمەرە شل ئەمە حاڵ نییە
کەس لە دەردی کەس ماڵوێران ئاگادار نییە
کەمەرە شل کەمەرە شل تا کەمەرەت بۆ دێنم
جا شل شل بیبەستە دەی با قەد بتبینم
ئەگەر دەتزانی کەمەرە شل بە حاڵی دەردم
گریانت دەهات ماڵوێران بۆ ڕەنجی زەردم
کەمەرە شل کەمەرە شل تا کەمەرەت بۆ دێنم
جا شل شل بیبەستە دەی با قەد بتبینم