تاقانە خونچەکەی باغی ژیانم زیندووکەرەوەی ئاواتی بێ گیانم ڕۆشنکەری ڕێگەی ژین و مانم با لە دەستی ژینی پەستی شار و دێ شار و دێ ڕا کەین و ڕوو بکەینە چۆل و هەردێ ناو هەردێ تەنیا وەک ئاسکۆڵەی کۆسار لە قەدپاڵی شاخی هەزار بە هەزار لە سای سێبەری درەختی ناو گوڵزار کونجێ بکەین بە هێلانە و هەوار دەس لە گردن تاکوو مردن شۆخ و شاد، شۆخ و شاد خەمی دنیا بە ماچ بدەین بە باد هەر بە باد گۆنات هەڵمژم پڕ بە دەم سوور هەڵگەڕێێ هێندە ماچت کەم تاقانە خونچەکەی باخی ژیانم
Taqane xunçekey baxî jyanim Zîndûkerewey awatî bê gyanim Roşnikerî rêgey jîn û manim Ba le destî jînî pestî şar û dê Şar û dê Ra keyn û rû bikeyne çol û herdê Naw herdê Tenya wek askoley kosar Le qedpalî şaxî hezar be hezar Le say sêberî dirextî naw gulzar Kuncê bikeyn be hêlane û hewar Des le girdin takû mirdin Şox û şad, şox û şad Xemî dinya be maç bideyn be bad Her be bad Gonat helmijim pir be dem Sûr هەڵگەڕێێ hênde maçit kem Taqane xunçekey baxî jyanim
هۆمەر دزەیی