ڕەنجی بێوەرم بەندی جێگەرم
ڕەنجی بێوەرم بەندی جێگەرم
داد بۆ کێ بەرم
کێ تۆی ون کرد لێم
مەوجی دەریا بوو
توند و بە تاو بوو
یان کڵپەی ئاگر
ئەم زامەی کرد لێم
تا چاو ئەگێڕم
تۆ نیت لە دەورم
لێڵاویم دایم
ژیان تاڵە لێم
پێکەنینەکەو، دەنگە ناسکەکەو
پێکەنینەکەو، دەنگە ناسکەکەو
سروەی هەناسەو بۆ نایێتە گوێم
ڕەنجی بێوەرم بەندی جێگەرم
ڕەنجی بێوەرم بەندی جێگەرم
داد بۆ کێ بەرم
کێ تۆی ون کرد لێم