چەند جارم وت قەسەم ئەخۆم
ژەهریش بە دەست تۆ بێ ئەیخۆم
چەند خۆشەویستی تۆ لە لام
ئەی نازەنین شیرین کەلام
بە قسەی خۆش دڵ بێنە جۆش
بمکە سەرخۆش
چەند جارم وت
دەروازەی ڕووتم لێ کلیل مەدە
دەرگای دڵم هەمیشە کراوەیە و
ئاخ هاوار
نەکەی بۆ تەنیایی جێم بهێڵی
دەنا دڵ لە سوێی بێ تۆیی دایە
دەی عاشقانی دنیا یەکڕا وەرن
ئەمڕۆ وەرن
گوێیەک بۆ لاوکی عاشق ڕادێرن
من کیژێکم خۆش ئەوێ
باڵای سنەوبەرە و چاوانی باران
چاوانی باران