بۆچی بۆ

شێوەزار: سۆرانی 1283
کە جێت هێشتم گەرووم ویشک و چاوەکانم پڕ گریان
سەفەری تۆ مەرگەساتە و حەسرەتە و لێکدابڕان
شەیدا و سەرگەردانت کردم بەجێت هێشتم بۆچی بۆ؟
تەنیا و هەراسانت کردم ئای لە خەمی کۆچی تۆ

من نازانم تۆ بێوەفای یاخود دیلی ڕۆژگاری
وا بەجارێ لەبیرت چوو عیشقی پڕ یادگاری
چۆن دڵت هات بەجێم بێڵی بە تەنیایی لە خەما
لە گریان و لە ئازاری شەوانی پڕ ماتەما
کە جێت هێشتم گەرووم ویشک و چاوەکانم پڕ گریان
سەفەری تۆ مەرگەساتە و حەسرەتە و لێکدابڕان
شەیدا و سەرگەردانت کردم بەجێت هێشتم بۆچی بۆ؟
تەنیا و هەراسانت کردم ئای لە خەمی کۆچی تۆ
Ke cêt hêştim gerûm wîşk û çawekanim pir giryan
Seferî to mergesate û hesrete û lêkdabran
Şeyda û sergerdanit kirdim becêt hêştim boçî bo?
Tenya û herasanit kirdim ay le xemî koçî to

Min nazanim to bêwefay yaxud dîlî rojgarî
Wa becarê lebîrit çû ’îşqî pir yadgarî
Çon dilit hat becêm bêlî be tenyayî le xema
Le giryan û le azarî şewanî pir matema

ڕاپۆرتی هەڵە