بە ڕووی نازەوە ئاوێنەی چاوت
تیشکی سەرنجی ئەگرێتە چاوم
خۆ من تەلاری ناونیشان دار نیم
بۆچی ئەپرسی لە شوێن و ناوم
من کۆشکی بەرزی پڕ ئاوێنە نیم
هەر لە دوورەوە بمناسیتەوە
شێعری غەریبی دوور لە وڵاتم
مەگەر بە گریان بمنووسیتەوە
بە ڕووی نازەوە ئاوێنەی چاوت
تیشکی سەرنجی ئەگرێتە چاوم
خۆ من تەلاری ناونیشان دار نیم
بۆچی ئەپرسی لە شوێن و ناوم
من ئەو گەڵایەم کە هەڵوەریوم
دەستی خۆم بەردا لە چڵ بەجارێ
قەت باوەڕ ناکەم چڵێکی تر بێ
بمکا بە سێبەر بۆ باڵای دارێ
بە ڕووی نازەوە ئاوێنەی چاوت
تیشکی سەرنجی ئەگرێتە چاوم
خۆ من تەلاری ناونیشان دار نیم
بۆچی ئەپرسی لە شوێن و ناوم