کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە

شێوەزار: سۆرانی 1093
بە دووتا وێڵم سەڵت و ساوادە
کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە
نەشمیلەی چاوجوان پەچەکەت لادە
پەچەت لادە

پەرچەمی لوولت خستووە بە لادا
لەنجە و لارەکەت وەک پەریزادە
شەرمی پێ ناوێ پەچەکەت لادە
پەچەت لادە

خۆم بۆ سێدارە کردووە ئامادە
ڕۆحم لە ڕێگەی تۆدا ئازادە
شەرتی پێ ناوێ پەچەکەت لادە
پەچەت لادە
مەمکوژە بە شەرت پەچەکەت لادە
پەچەت لادە

بە دووتا وێڵم سەڵت و ساوادە
کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە
نەشمیلەی چاوجوان پەچەکەت لادە
پەچەت لادە
Be dûta wêlim selit û sawade
Kolan be kolan cade be cade
Neşmîley çawciwan peçeket lade
Peçet lade

Perçemî lûlit xistuwe be lada
Lence û lareket wek perîzade
Şermî pê nawê peçeket lade
Peçet lade

Xom bo sêdare kirduwe amade
Rohim le rêgey toda azade
Şertî pê nawê peçeket lade
Peçet lade
Memkuje be şerit peçeket lade
Peçet lade

Be dûta wêlim selit û sawade
Kolan be kolan cade be cade
Neşmîley çawciwan peçeket lade
Peçet lade

ڕاپۆرتی هەڵە