
قوربانی غەزەبگرتن و گۆشەی نەزەرت بم
بۆچە پێت خۆشە وەک مەجنوون هەمیشە دەربەدەرت بم
تۆی نازەنینم گیانەکەی شیرینم
شاگوڵی گەشی، تۆی بەهاری ژینم
تۆی تەنیا هەر تۆی مەڵحەمی برینم
من بریندارم بۆ چاوی کاڵت
سووتاوە جەرگم بۆ لێوی ئاڵت
ئەمشەو من بێ تۆ چەندە پەرێشانم
چاوەڕێی تۆمە ئاخ نووری چاوانم
دڵت دزیم کەژاڵ خۆ من بێ دڵ ماوم
گەلێک گرانە من ئەو بەندەو داوم
بۆچی ئەتفەرموو تۆ من بێوەفا نیم
بێوەفاییەکەت گیان بە چاوی خۆم دیم
تۆ ڕۆشنایی ڕێگاکەی ژیانم
تۆم ئەگەر نەبی خۆم بە هیچ نازانم
لە تەواو دونیا هەر ئەتۆی حەیاتم
بێ تۆ من ئەمرم بۆ نادەی نەجاتم
هەر وەختێ دێم من بۆ لات دڵم ئەشکێنی
نامەوێ ئەو ژینە بۆچە نامدوێنی