فەتانە وەلیدی

شیرین تەشی دەڕێسێ

بە دەنگی: فەتانە وەلیدی
شێوەزار: سۆرانی
306
لە سەرووی قامەتی یار عەتر و عەبیر دەباری
دڵامی خستە لەرزە لەرەی مەمکی هەناری
مەست مەست بە نیمنیگاوە دوو نێرگسی خوماری
بە خەندە زوڵفی لادا لەسەر
دونیا بە ئینتیزاری شیرین تەشی دەڕێسێ
هاوار شیرین گیان، ئامان شیرین گیان

تەشی وەکوو دڵی من لە دەستی ئەو دەلەرزی
چەند جوان و دڵڕفێنە و تەور و تەرزی
کاتێ کە بۆ سەر ئاوێ زوڵفی لە سەرووی بەرزی
کە شەو بەیانی دا ڕۆژ گوڵ و وەنەوشە باری
دونیا بە ئینتیزاری شیرین تەشی دەڕێسێ
هاوار شیرین گیان ئامان شیرین گیان

پەنجەی بە چەشنی شمشاڵ دوو دەستی پڕ لە خڕخاڵ
ڕوومەت سپی، دوو لێو ئاڵ، پەرچەم سیاه و چاوکاڵ
وەک ڕەنگی نەخشی مانی باڵا و کوڵم و خەت و خاڵ
سەڵای لە عاشقان دا باخی گوڵ و هەناری
دونیا بە ئینتیزاری شیرین تەشی دەڕێسێ
*= ئەو بەشە لە هۆنراوەی وەفاییدا بە شێوەی "بە عیشوە زولفی لادا لەسەر عیزار و زاری" هاتووە.