هەستە کیژی جوان

شێوەزار: سۆرانی 1192
هەستە هەستە کیژی جوان بەهارە و کاتی سەیران
درەنگە بۆ جێگۆڕان، با بڕۆین بۆ مەستووران

ڕوو لە چیای سەفین کەین، سەیرانی مەم و زین کەین
جیهان ئەمڕۆ جوانییە، دەمی پڕ گۆرانییە

ڕوو بکەینە دەشتایی دوور لە یەک سۆز و لە یەک سوور
جێی هەورە و جێی هەتاوە جوانێ خۆراکی چاوە
هەستە هەستە کیژی جوان بەهارە و کاتی سەیران
درەنگە بۆ جێگۆڕان، با بڕۆین بۆ مەستووران

ڕوو لە چیای سەفین کەین، سەیرانی مەم و زین کەین
جیهان ئەمڕۆ جوانییە، دەمی پڕ گۆرانییە
هەستە هەستە کیژی جوان بەهارە و کاتی سەیران
درەنگە بۆ جێگۆڕان، با بڕۆین بۆ مەستووران
Heste heste kîjî cwan behare û katî seyran
Direnge bo cêgoran, ba biroyn bo mestûran

Rû le çyay sefîn keyn, seyranî mem û zîn keyn
Cîhan emro cwanîye, demî pir goranîye

Rû bikeyne deştayî dûr le yek soz û le yek sûr
Cêy hewre û cêy hetawe cwanê xorakî çawe

ڕاپۆرتی هەڵە