بێکەس نەبووم عەشقی تۆ بێکەسی کردم
نەسووتا بووم تۆ فێری سووتانت کردم
نازانم چۆن تا سەر ئێسقان خۆشم ویستی
ڕۆژێ سەد جار بۆم ئەمردی و بۆت ئەمردم
لەبیرت دێ ئەو ڕۆژەی کە یەکمان ناسی
وتم هێشتا زووە خۆشەویستی و باسی
وتت ئاخر ئۆقرە ناگرم تۆی مەبەستم
منیش ڕۆحم دیاری تۆ کرد خۆشەویستم
بێکەس نەبووم عەشقی تۆ بێکەسی کردم
نەسووتا بووم تۆ فێری سووتانت کردم
بێکەس نەبووم عەشقی تۆ بێکەسی کردم
نەسووتا بووم تۆ فێری سووتانت کردم
نازانم چۆن تا سەر ئێسقان خۆشم ویستی
ڕۆژێ سەد جار بۆم ئەمردی و بۆت ئەمردم
نازانم چۆن تا سەر ئێسقان خۆشم ویستی
ڕۆژێ سەد جار بۆم ئەمردی و بۆت ئەمردم