بەسە دڵم وام لێ مەکە
ئەو تۆی ناوێ خۆت شێت مەکە
شێت و هار بی بە زۆر نییە
ئەو تۆی ناوێ وام لێ مەکە
خۆشەویستی یەکلایەنە
من ئەزانم مردنە
شێت و هار بی بە زۆر نییە
ئەو تۆی ناوێ وام لێ مەکە
خۆشەویستی یەکلایەنە
من ئەزانم مردنە
من تێناگەم بۆ ناتوانی
ئەوەی نەیویستی تۆش نەتەوێ
یا سەرشێتی وات پێ خۆشە
تۆ بۆی بمری و ئەو تۆی نەوێ
بەسە دڵم وام لێ مەکە
ئەو تۆی ناوێ خۆت شێت مەکە
شێت و هار بی بە زۆر نییە
ئەو تۆی ناوێ وام لێ مەکە
خۆشەویستی یەکلایەنە
من ئەزانم مردنە
خەم لە کوێ بێ تۆ لەوێی
دڵی شێتم بۆ ناسرەوێ
بۆ تێناگەی کەی ئەزانی
هەرچی بکەی ئەو نایەوێ
بەسە دڵم وام لێ مەکە
ئەو تۆی ناوێ خۆت شێت مەکە
شێت و هار بی بە زۆر نییە
ئەو تۆی ناوێ وام لێ مەکە
خۆشەویستی یەکلایەنە
من ئەزانم مردنە