دڵ نەخۆشی دەردی هیجرە

شێوەزار: سۆرانی 1769
دڵ نەخۆشی دەردی دووری وەختە گیان و دڵ دەرێ
ئای وەختە گیان و دڵ دەرێ
کوا نەسیمی سوبح کە حاڵ و عەرز و حاڵی دڵ بەرێ
ئاخ عەرز و حاڵی دڵ بەرێ

دڵ نەخۆشی دەردی هیجران جانی جانانم وەرە
ئای جانی جانانم وەرە
لەت لەتە جەرگ و هەناوم ماهی تابانم وەرە
ئای ماهی تابانم وەرە

عیللەتی دەرد و شەفاکەم وا بە لێوی شەکەرت
ئای وا بە لێوی شەکەرت
مایەی ژین و حەیات و دەرد و دەرمانم وەرە
ئای دەرد و دەرمانم وەرە

سەد شوکر  جەژنی وەختی عەیش و حاڵ و شادییە
ئاخ وەختی شاد و شادییە
بۆ بەڵاگەردانی چاوت قۆچی قوربانم وەرە
ئای قۆچی قوربانم وەرە

دڵ لە هیجری غەمزەکەی دوو نەرگسی پڕخەوتەوە
چون خەمی زوڵفی ئەتۆ دڵدار چوو بە ڕووداو کەوتەوە
سەد تەبیت هات و عیلاجی ئەم برینەی خۆ نەکرد
تۆ عیلاجی زەخمەکەم کە زووبە لوقمانم وەرە

ئەم ڕۆژە جەژنی وەتەنە قۆچی قوربانم وەرە
ئای قۆچی قوربانم وەرە
سەر بۆ باڵاگەردانی تۆ ئای گیانی گیانانم وەرە
ئای گیانی گیانانم وەرە

دڵ نەخۆشی دەردی دووری وەختە گیان و دڵ دەرێ
ئای وەختە گیان و دڵ دەرێ
کوا نەسیمی سوبح کە حاڵ و عەرز و حاڵی دڵ بەرێ
ئاخ عەرز و حاڵی دڵ بەر
Dil nexoşî derdî dûrî wexte gyan û dil derê
Ay wexte gyan û dil derê
Kwa nesîmî subih ke hal û ’erz û halî dil berê
Ax ’erz û halî dil berê

Dil nexoşî derdî hîcran canî cananim were
Ay canî cananim were
Let lete cerg û henawim mahî tabanim were
Ay mahî tabanim were

’îlletî derd û şefakem wa be lêwî şekerit
Ay wa be lêwî şekerit
Mayey jîn û heyat û derd û dermanim were
Ay derd û dermanim were

Sed şukir *? cejnî wextî ’eyş û hal û şadîye
Ax wextî şad û şadîye
Bo belagerdanî çawit qoçî qurbanim were
Ay qoçî qurbanim were

Dil le hîcrî xemzekey dû nergisî pirxewtewe
Çun xemî zulfî eto dildar çû be rûdaw kewtewe
Sed tebît hat û ’îlacî em birîney xo nekird
To ’îlacî zexmekem ke zûbe luqmanim were

Em roje cejnî wetene qoçî qurbanim were
Ay qoçî qurbanim were
Ser bo balagerdanî to ay gyanî gyananim were
Ay gyanî gyananim were

Dil nexoşî derdî dûrî wexte gyan û dil derê
Ay wexte gyan û dil derê
Kwa nesîmî subih ke hal û ’erz û halî dil berê
Ax ’erz û halî dil ber

ڕاپۆرتی هەڵە