وێڵ و ئاوارەم - قەتار

شێوەزار: سۆرانی 977
وێڵ و ئاوارەم لە بێستوون یار و هەمدەم تیشەمە
یاری من چوو ژێر نیقابێ دینی وی ئەندیشەمە

بەختی بەد ڕێگای هومێدی بەستووە لە من و لە یار
بۆیە ڕۆژ و شەو لە دووریی شین و گریان پیشەمە

جۆگەلەی خوێنێک دیارە وا بە سەفحەی ڕوومەتم
خوێن بەخوڕ با بێ بەڵام من تەنیا ئەو خوایشەمە

بەسە با چی دی لە باغی وەسڵی تۆ بێبەش نەبم
مەشکێنە چی دیکە توخوا ئەو دڵەی وەک شووشەمە
Wêl û awarem le bêstûn yar û hemdem tîşeme
Yarî min çû jêr nîqabê dînî wî endîşeme

Bextî bed rêgay humêdî bestuwe le min û le yar
Boye roj û şew le dûrîy şîn û giryan pîşeme

Cogeley xwênêk dyare wa be sefhey rûmetim
Xwên bexur ba bê belam min tenya ew xwayşeme

Bese ba çî dî le baxî weslî to bêbeş nebim
Meşkêne çî dîke tuxwa ew diley wek şûşeme

ڕاپۆرتی هەڵە