دانە دانە خاڵ دانە دانە

شێوەزار: سۆرانی 1471
شەوێ بووم بە مێوانت لەسەر باخچە و دووکانت
هەستە بمدەرێ ماچێ گاور بووم کەوتمە دامت
وەی دانە دانە خاڵ دانە دانە
دانە دانە خاڵ دانە دانە
خاڵی لا مەمکی جوانە
کوشتوومی ئەو بێ ئیمانە

سەد جار داخ لە دەستی عەشقی دڵ با نەمێنم

دە کچێ چەرمێنی چاوت
ئەرێ چەرمێنی چاوت گیانە لێم هەڵپلانی
ئەی ڕۆ لێم هەڵپلانی
وەڵا سەرم دای بە دڕ زاڵم ماڵم ڕمانی
ئای دانە دانە قوربان دانە دانە
دانە دانە وەی وەی دانە دانە
خاڵی سەر مەمکی جوانە
کوشتمی ئەو بێ ئیمانە

لە ئاهی من گەر بسووتێ ئاسمان باوەڕ بکەن ئیمشەو
مردن چاترە لە ئاه هەڵکێشانی دەمی خەو
ئەرێ تف لەم شەرتەکەت
زاڵم بەم بەقاتەوە
وەڵا بەم بەقاتەوە

ئەمجار دڵەکەم دەتۆریای ئەی هاوار ئاخ لە  هاوار
ئەی دانە دانە خڕ خڕ دانە دانە
دانە دانە وەی وەی دانە دانە
خاڵی بان گۆنای جوانە
کوشتمی ئەو بێ ئیمانە
Şewê bûm be mêwanit leser baxçe û dûkanit
Heste bimderê maçê gawir bûm kewtime damit
Wey dane dane xal dane dane
Dane dane xal dane dane
Xalî la memkî cwane
Kuştûmî ew bê îmane

Sed car dax le destî ’eşqî dil ba nemênim

De kiçê çermênî çawit
Erê çermênî çawit gyane lêm helpilanî
Ey ro lêm helpilanî
Wela serim day be dir zalim malim rimanî
Ay dane dane qurban dane dane
Dane dane wey wey dane dane
Xalî ser memkî cwane
Kuştimî ew bê îmane

Le ahî min ger bisûtê asman bawer biken îmşew
Mirdin çatre le ah helkêşanî demî xew
Erê tif lem şerteket
Zalim bem beqatewe
Wela bem beqatewe

Emcar dilekem detoryay ey hawar ax le *? hawar
Ey dane dane xir xir dane dane
Dane dane wey wey dane dane
Xalî ban gonay cwane
Kuştimî ew bê îmane

ڕاپۆرتی هەڵە