نەمدیوە نەمدیوە

ئەلبۆم: ڕادیۆ بەغداد شێوەزار: سۆرانی 931
نەمدیوە و نەمدیوە برینم ئەمدیوەودیوە
سەرسنگی یاری جوانم بیللا بەفری سەرشیوە
نەمدیوە و نەمدیوە برینم ئەمدیوەودیوە
ئەرێ ڕەحمەت لەو دایکەی گیانا تۆی بۆ من دیوە

ئەرێ سنگت کافەی شمرانە ئەو لە نێوی تارانە
لێی دەچنە سەردانە هەموو ئەهلی عێرانە
ڕێم نێ پەرێزی بەرمێ شەودێزی باغەوانە/پاسەوانە
نەمدیوە و نەمدیوە برینم ئەمدیوەودیوە
ئەرێ ڕەحمەت لەو دایکەی گیانا تۆی بۆ من دیوە

ئەی کادەروێشی کوێستانێ وەرنە سەر خەیابانێ
بە مەشموولیان نووسیوم لە دەفتەری بۆکانێ
ئەرێ دەبم بە نیزام کەس مەسکەنم نازانێ
نەمدیوە و نەمدیوە برینم ئەمدیوەودیوە
ئەرێ ڕەحمەت لەو دایکەی گیانا تۆی بۆ من دیوە

بازی یانە شمقاڕی خاسەکەوی یان باڕی
با لەسەر تۆ بمکوژن وەک کابرای لە بازاڕی
دەڵێم دەستم دەستۆ کە کۆتری لە سیلەی جاڕی
نەمدیوە و نەمدیوە برینم ئەمدیوەودیوە
ئەرێ ڕەحمەت لەو دایکەی گیانا تۆی بۆ من دیوە

دەچمە سەر دوو شەم بابە بمکوژن ماڵی*؟
سەبارەت بە تووران گیان چلدانەی دەگرمەوە
گەر مرادم حاسڵ بێ سێشەم دەگەڕێمەوە
بە سەفەر دەچمە عێران تووران دێنم و دێمەوە
نەمدیوە و نەمدیوە برینم ئەمدیوەودیوە
ئەرێ ڕەحمەت لەو دایکەی گیانا تۆی بۆ من دیوە

جەدی سەید کامیل هاوار ماڵیان وا لە قاقڵاوە
نەخۆشم بۆ تووران گیان بۆچی لە من تۆراوە
پێم گوت نابی بە یارم خوداحافیز ماڵئاوا
کچێ مەخمەر دارابی بە باڵاکەی بڕاوە
نە کورت و نە درێژە لەسەر پەنجەی وێستاوە
نەمدیوە و نەمدیوە برینم ئەمدیوەودیوە
نەخۆشم بۆ لێوئاڵێ وەک سوورەگوڵێ خەمڵیوە
Nemdîwe û nemdîwe birînim emdîwewdîwe
Sersingî yarî cwanim bîlla befrî serşîwe
Nemdîwe û nemdîwe birînim emdîwewdîwe
Erê rehmet lew daykey gyana toy bo min dîwe

Erê singit kafey şimrane ew le nêwî tarane
Lêy deçne serdane hemû ehlî ’êrane
Rêm nê perêzî bermê şewdêzî baxewane/pasewane
Nemdîwe û nemdîwe birînim emdîwewdîwe
Erê rehmet lew daykey gyana toy bo min dîwe

Ey kaderwêşî kwêstanê werne ser xeyabanê
Be meşmûlyan nûsîwim le defterî bokanê
Erê debim be nîzam kes meskenim nazanê
Nemdîwe û nemdîwe birînim emdîwewdîwe
Erê rehmet lew daykey gyana toy bo min dîwe

Bazî yane şimqarî xasekewî yan barî
Ba leser to bimkujin wek kabray le bazarî
Delêm destim desto ke kotrî le sîley carî
Nemdîwe û nemdîwe birînim emdîwewdîwe
Erê rehmet lew daykey gyana toy bo min dîwe

Deçme ser dû şem babe bimkujin malî*?
Sebaret be tûran gyan çildaney degirmewe
Ger miradim hasil bê sêşem degerêmewe
be sefer deçme ’êran tûran dênim û dêmewe
Nemdîwe û nemdîwe birînim emdîwewdîwe
Erê rehmet lew daykey gyana toy bo min dîwe

Cedî seyd kamîl hawar malyan wa le qaqlawe
Nexoşim bo tûran gyan boçî le min torawe
Pêm gut nabî be yarim xudahafîz mal’awa
kiçê mexmer darabî be balakey birawe
Ne kurt û ne dirêje leser pencey wêstawe
Nemdîwe û nemdîwe birînim emdîwewdîwe
Nexoşim bo lêw’alê wek sûregulê xemlîwe

ڕاپۆرتی هەڵە