ئاورێکی لێم دایەوە
بە جل کوردی شۆڕەوە
نازانم قەسدی چی بوو
بەم ڕەمزی ئیشارەوە
یار وەرەوە
خۆتمان لێ مەشارەوە
جەژنەکەت موبارەک بێ
بە جل کوردی شۆڕەوە
من لە شیوەن شێوەی لەیلا
یار لە سەیر و سەودای خۆی
لەم سەودای بازاڕی گەرما
یار بەجێی هێشتم و ڕۆیشت
یار وەرەوە
خۆتمان لێ مەشارەوە
جەژنەکەت موبارەک بێ
بە جل کوردی شۆڕەوە
وەڵا خۆ تۆ قەولت کرد
گیانا بێیتە ئێرانە
ئەوە لەگەڵ خۆم بتبەم
قوربان بۆ شاری بانە
یار وەرەوە
خۆتمان لێ مەشارەوە
جەژنەکەت موبارەک بێ
بە جل کوردی شۆڕەوە