حەسەن زیرەک

نیزام

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ تاران
شێوەزار: سۆرانی
179
ئای نیزام بۆخۆم نیزام بە سەربازی گیراوم
هەموو عالەم دەیزانێ گیان کوشتەی دوو چاوی جوانم
هەموو عالەم دەیزانێ وەی جوانێ بۆ تۆ نەماوم
دە وەرە وەرە دەردت لە دڵم گیانەکەم بۆ تۆ نەماوم

چاوت ئەستێرەی شەوێ کوڵمەت دەندووکی کەوێ
باسکتم بۆ بکە بە سەرین بە جووت خەومان لێ بکەوێ
دە وەرە وەرە دەردت لە دڵم گیانەکەم بۆ تۆ نەماوم

گیانە ئەی نائومێدی ئەی نائومێدی
ئەی ڕەنجەڕۆی و دڵ نائومێدی
بەدبەختی وەک من توخوا سا کێ دی
ئاخ ئەی هاوار
گیانە نەکەرۆز گەڕام وادی بە وادی
ئیرسی مەجنوونم هێناوەتە دی
یارە یارە گوڵەکەم ئۆف یار ئامان ئاخ

بەدبەخت و سەرگەردانم بێکەس و ماڵوێرانم
دە وەرە دەستم دەستۆ کە گیان لەبەر تۆ ماڵوێرانم
دە وەرە گیانە دەردت لە گیانم
دە وەرە وەرە دەردت لە دڵم گیانەکەم بۆ تۆ نەماوم

هاتووم لەلای نەڵێنێ غەوس لە منت نەستێنێ
شێت و شەیدای باڵای وی بووم بۆ لێم زیزە و نامدوێنێ
شێت و شەیدای باڵاکەت بووم بۆ لێم زیزە و نامدوێنێ
دە وەرە وەرە دەردت لە دڵم گیانەکەم بۆ تۆ نەماوم