ئەی گوڵم ڕوو لە کوێ کەم هیچ ئۆمیدێکم نییە
غەیری گۆشەی مەیخانە هیچ پەنای دیکەم نییە
وەرەوە یار وەرەوە خۆتمان لێ مەشارەوە
وەرەوە یار وەرەوە خۆتمان لێ مەشارەوە
ئەو دەمەی شنەی شەماڵ هەڵدەکا لە پارەوە
بۆنی زۆڵفی تۆ دەکەم من بە یادی یارەوە
ئەی گوڵم ڕوو لە کوێ کەم هیچ ئۆمیدێکم نییە
غەیری گۆشەی مەیخانە هیچ پەنای دیکەم
ئەمان ئەمان ئەمان
بێ کەسم لێ وایێ
هاوار لێ هاوار لێ دەردە دارم لێ وایێ
خەریبم لێ وایێ
بێ چاڤرەشم لێ وایێ
ئەی گوڵم ڕوو لە کوێ کەم هیچ ئۆمیدێکم نییە
غەیری گۆشەی مەیخانە هیچ پەنای دیکەم نییە
بەخوا دڵداری خۆشە گیانا لە هەر دوو سەر بێ
نەک من بسووتێم ئازیز، گیانا یار بێ خەوەر بێ