یەدوڵا یەخچاڵی

تا کەی

بە دەنگی: یەدوڵا یەخچاڵی
شێوەزار: سۆرانی
131
تا کەی ناڵەکەم چون ناڵەی نەی بێت
ئەرێ ئەزیز دڵەکەم
تا کەی ڕەنگەکەم وەک زەردی بەی بێت
ئەرێ ئەزیز دڵەکەم
تا کەی فریشتەم چاوی لە خەو بێ
تا کەی ڕۆژی ڕوون لەلای من شەو بێ
تا کەی بڵێسەی قوربان گیانم لە تاو بێ
تا کەی خوەراکم گیانە خوێن و زووخاو بێ

تا کەی ئاگری دەروونم گەش بێت
ئەرێ ئەزیز دڵەکەم
تا کەی لە شادی دڵم بێبەش بێت
ئەرێ ئەزیز دڵەکەم
تا کەی مەینەتکێش، دەردم کاری بێت
تا کەی ژیانم بێقەراری بێت
تا کەی گەرد و خاک قوربان ڕێی تووناوتوون بم
تا کەی بادنووش گیانە جامی مەجنوون بم

تا کەی دێوانە لە کۆساران بێ
تا کەی فرمێسکم تاوی باران بێ