ناسر ڕەزازی

لاوە لاوە

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
119
لاوە های لاوە ئازیز گیان لاوە
ئاخ تۆ مەرگی براکەو بەر کە بەملاوە

ئاخ ئەگەر تۆ نەکەی ڕەحمێ بە حاڵم
ئاخ بە مەرگت قەسەم وێرانە ماڵم
ئاخ لاوە های لاوە ئازیز گیان لاوە
ئاخ تۆ مەرگی براکەو ڕوو بکە بەملاوە

ئاخ ئەمشەو لە ڕۆڕۆی دڵەکەی ناشادم
ئاخ ئارەقی* بەخوڕ، ڕەنجی بەبادم
ئاخ لاوە های لاوە ئازیز گیان لاوە
ئاخ تۆ مەرگی براکەو ڕوو بکە بەملاوە

ئاخ لە بەدیی بەختم وا ڕا ئەبینم
ئاخ بچمە سەر سیروان هیچ ئاو نابینم
ئاخ لاوە های لاوە ئازیز گیان لاوە
ئاخ تۆ گیان ئازیزد بەر کە بەملاوە

ئاخ ئەگەر تۆ نەکەی ڕەحمێ بە حاڵم
ئاخ بە مەرگت قەسەم وێرانە ماڵم