حەسەن دەرزی

مەچۆ

بە دەنگی: حەسەن دەرزی
شێوەزار: سۆرانی
118
هەی شەرتە لە داخت سەر نەنێمەوە
ڕۆیینێ ئەڕۆم کچێ ناگەڕێمەوە
ڕۆیینێ ئەڕۆم هەی ناگەڕێمەوە
ئای مەچۆ گیان مەچۆ یار ئازیزەکەم
پا و پێڵات وە بان هەی دییەی ڕاسەکەم

ئاخ چی بکەم لە دەس چەوتی زەمان
ڕوو لە هەر کوێ کەم هەی بووەتە وێرانە
ڕوو لە هەر کوێ کەم کچێ بووەتە وێرانە
ئای مەچۆ گیان مەچۆ یار ئازیزەکەم
پا و پێڵات وە بان کچێ چاوە ڕاسەکەم
پا و پێڵات وە بان هەی دییەی ڕاسەکەم

هەی دڵە دەخیلە دەستم بە دامان
بێ سوودمەکێشام کچێ جەفای بێ سامان
بێ سوود مەکێشە هەی جەفای بێ سامان
ئای مەچۆ گیان مەچۆ یار ئازیزەکەم
پا و پێڵات وە بان کچێ دییەی ڕاسەکەم

نە شێخم کوشتەن نە قەتڵم کەردەن
تەعزیمم وە بان کچێ دییەی تۆ بردەن
تەعزیمم وە بان کچێ برۆی تۆ بردەن
ئای مەچۆ گیان مەچۆ یار ئازیزەکەم
پا و پێڵات وە بان کچێ دییەی ڕاسەکەم