بەهمەن عەلیخانی

یاری ئازیز

بە دەنگی: بەهمەن عەلیخانی
شێوەزار: سۆرانی
124
هەرچەن دەکەم و دەگەڕێم کەسێک نییە بیدوێنم
یار تۆ بووە بە باخەوان با من سێوت لێ بسێنم
ئەوا دەڕۆم ناتبینمەوە یاری ئازیز
بەجێو دێڵم نایمە دواوە خوداحافیز

چاوت هەڵبێنە ئازیزم با تێر چاوانت ببینم
کاتی مەرگم جێم مەهێڵە توخوا وەرە بۆ سەرینم
ئەوا دەڕۆم ناتبینمەوە یاری ئازیز
بەجێو دێڵم نایمە دواوە خوداحافیز

لەو ڕۆژەوەی تۆم نەدیوە فرمێسکی خوێن دێ لە چاوم
بۆیە وەکوو گوڵی سیساو دایم تینوو لەبۆ ئاوم
ئەوا دەڕۆم ناتبینمەوە یاری ئازیز
بەجێو دێڵم نایمە دواوە خوداحافیز

لەو ڕۆژەوەی تۆم نەدیوە فرمێسکی خوێنین دەڕێژم
داخی دڵی سووتاوی خۆم ئیتر لەلای کێ هەڵڕێژم
ئەوا دەڕۆم ناتبینمەوە یاری ئازیز
بەجێو دێڵم نایمە دواوە خوداحافیز