
ئەی چارەنووس ئەی چارەنووس
بۆ کوێم ئەبەی ئەی چارەنووس
مەیلی ڕێگات خستۆتە بەر
چارم نییە دەکەم سەفەر
کەر ڕۆیشتم فرمێسک مەڕژە
مردنە قەت ناکات خەبەر
ئەی چارەنووس ئەی چارەنووس
بۆ کوێم ئەبەی ئەی چارەنووس
هاوڕاز و هاودەنگم نییە
ئارام لە گیانم یاخییە
ئاوێنەی بەختم شکاوە
یارم ڕۆیی وەفای نییە
ئەی چارەنووس ئەی چارەنووس
بۆ کوێم ئەبەی ئەی چارەنووس
دونیا دونیایێکی هارە
دونیایێکی ژەهری مارە
تا کەی تاوانی من وا بێ
بەخوا ژینم زۆر مەحاڵە
دەبێ شێت بی و هاوار نەکەی
خۆزگەم بە شێتی بێچارە
ئەی چارەنووس ئەی چارەنووس
بۆ کوێم ئەبەی ئەی چارەنووس