ڕۆژ باش چاوەکەم ئەی هەناوەکەم
تاکوو دێیتە لام چاوەچاو ئەکەم
لە چی سڵ ئەکەی ڕاوی دڵ ئەکەی
هەر وەک باڵندە چڵەوچڵ ئەکەی
کیژۆڵەی نازدار ئاسکەکەی بەهار
لە تۆ ڕاکردن لە من پەلامار
کیژۆڵەی نازدار ئاسکەکەی بەهار
لە تۆ ڕاکردن لە من پەلامار
بۆ کوێ بچی دێم ڕێگەی تۆیە ڕێم
هەر بە دواتەوەم تا ئەزانی کێم
دەست ڕا ئەکێشم بێیتە باوەشم
خێرا ڕا ئەکەی بۆ بەختی ڕەشم
لە چی سڵ ئەکەی ڕاوی دڵ ئەکەی
هەر وەک باڵندە چڵەوچڵ ئەکەی