تارا مامەدۆڤا ئیرەم ئاتابای

وەهار

بە دەنگی: تارا مامەدۆڤا و ئیرەم ئاتابای
شێوەزار: سۆرانی
104
ئەوە هات وەهار دەشت و کێو ڕەنگین
دڵی عالەم شاد دڵی من خەمگین

ڕەنگزەردیی خەزان خەتای پاییزە
ڕەنگزەردییەکەی من دووریی ئازیزە
ئەوە هات وەهار دەشت و کێو ڕەنگین
دڵی عالەم شاد دڵی من خەمگین

پرسیم لە چیمەن ئەو قەبرە کێیە؟
فەرمووی قەبر مەجنوون، شەیدای لەیلێیە
ئەوە هات وەهار دەشت و کێو ڕەنگین
دڵی عالەم شاد دڵی من خەمگین