
ئازیز ئارەزووت زۆری بۆ هێنام
فرمێسکم سوور بوون، زەردی ڕووی لێنام
تا ناهومێد بووم لە هاتنی زووت
جەرگم بووە پۆلوو و هەناسەم بزووت
هەوا بە حاڵم وەک شێتان ئەگری
بە تەرزە و بەفر و باران و هەوری
ئازیز ئارەزووت زۆری بۆ هێنام
دیسان بە ئاوری دووریت کەوتمە گیر
دنیام لێ سارد بوو بوو بە زەمهەریر
ئازیز ئارەزووت زۆری بۆ هێنام
فرمێسکم سوور بوون، زەردی ڕووی لێنام