
دزەی نیگای ژێر تارای شەرم و ناز
سەرنجی کێشام کیژی کرچ و کاڵ
کە ڕووی وتارت ئەکەیتە لای من
سروەی بەیانی ئازیز شنەشن تێریتە بیرم
ئازیز شنەشن تێریتە بیرم
ئەی پەریزادەی ئەوپەڕی جوانی
لەوساوە کە تۆ بازی نازی چاو
بۆ منی کڵۆڵ ئەنێریتە ڕاو
دڵ وەک دوو تەپڵەی سوارەی کوردی
جوانووی نەگیراو مەیل ئەخاتە باڵ
چاوە کاڵەکەت هەسارەکەی رۆژ بۆ ڕێبواری شەو
یاخۆ قاسپەی کەو لە دەم بەیانا بۆ هەوارنشین
هەوارگەی شاهۆ تێریتە بیرم
دڵ وەک دوو تەپڵەی سوارەی کوردی
جوانووی نەگیراو مەیل ئەخاتە باڵ
خەرمانەی بۆنی زوڵفت لەسەر شان
بۆی کێوی شەوبۆی ئازیز فەسڵی دەرنگان
تێریتە بیرم