
ئەرێ زێنەبێ گیان زێنەبێ لەو زێنەبەی زوراری
هەی دەری بابانت شێوێ غەم بووی لە دڵی من باری
هەی دەری بابانت شێوێ نێوت کەوتە نێو شاری
ئەرێ دەچمە سەر شاخە ڕەشی بەرانبەر بە کاوڵانێ
لە منی ماڵوێران زویرە و گێلگێلەی لەسەر نانێ
حەرەس منەتێ دەبا ئەو گوڵە پێی لەسەر دانێ
چون لەسەرم واجب بووە وەک ڕۆژووی ڕەمەزانێ
ئەرێ زێنەبێ گیان زێنەبێ لەو زێنەبەی قەڵاتان
هەی دەری بابانت شێوێ نێوت کەوتە وڵاتان
ئەرێ وەی لەبەر ئەو چاوەت دەمرم وەی دەڵێی چاوی کەوێیە
هەی بە دایم و دەرهەم مەستە ئامەدەی خەوێیە
قیمەتی ئەو چاوانەی شەش دانگەی هەنگەوێیە
قیمەتی ئەو چاوانەت شەش دانگی هەنگەوێیە
ئەرێ زێنەبێ گیان زێنەبێ لەو زێنەبەی زوراری
زێنەبێ گیان زێنەبێ لەو زێنەبەی زوراری
هەی دەری بابانت شێوێ غەم بووی لە دڵی من باری
هەی دەری بابانت شێوێ نێوت کەوتە نێو شاری
ئەرێ کوڵمەت گەنجی بادەوە ئەوەی بۆت دەڵێم هەوە
دەست بە عومری بگرێ شێخ قادری کانی کەوە
پێی لە ئاوزەنگێ بنێ کارمامزی پێ بگێڕەوە
لێرە پایانی دێنم زۆرم درێژ کردەوە
ئەرێ زێنەبێ گیان زێنەبێ لەو زێنەبەی قەڵاتان
هەی دەری بابانت شێوێ نێوت کەوتە وڵاتان