
چی بکەم جەرگم سووتاوە وەڵا چونکە یار لێم تۆراوە
چی بکەم جەرگم سووتاوە گیانە چونکە شۆڕ لێم تۆراوە
عەقڵ و هۆشم نەماوە گیانە خواردن و خەوم خوێناوە
ماڵمان ئەوبەر ئەوبەرە گیانە کێ منی کوشت ئەو دولبەرە
بە دەم جوێنم پێ ئەدا شۆڕێ بە چاو پێم ئەڵێ وەرە
بە دەم جوێنم پێ ئەدا چاوجوان بە چاو پێم ئەڵێ وەرە
سێو پێگەیی نەهاتی گیانە کە لیمۆ زەرد بوو وەرە
نەخۆش کەوتم نەهاتی گیانە وادەی ڕووحکێشان وەرە