حوسێن عەلی

ماڵمان ئەوبەر ئەوبەرە

بە دەنگی: حوسێن عەلی
شێوەزار: سۆرانی
130
ئەمن بریندارم بۆ چاوی کاڵت
سووتاوە جەرگم بۆ لێوی ئاڵت
جەرگم سووتاوە بۆ لێوی ئاڵت

ڕەنگزەرد و واحید خەتای پاییزە
ڕەنگزەردییەکەی من دووری ئەزیزە

ماڵمان ئەمبەر ئەمبەرە گیانە کێ منی کوشت ئەو دولبەرە
ماڵمان لەمبەر ئەوبەرە گیانە کێ منی کوشت ئەو دولبەرە
بە دەم جوێنم پێ دەدا قوربان بە چاو پێم ئەڵێ وەرە

ئەرێ بەسمان لێ بگرە گیانە ئەمجا سەربانی خۆتان
ئەرێ بەسمان لێ بگرە قوربان دەڵێم سەربانی خۆتان
وەڵڵا بە کراسی وایی ئەیڕۆ زاڵم سەرپۆشی کەتان
ئەیڕۆ بە کراسی وایی دەی دەی زاڵم سەرپۆشی کەتان

سەیران مانگی نیسانە گیانە چونکە وەعدەی گوڵانە
سەیران مانگی نیسانە ئەیڕۆ چونکە وەعدەی گوڵانە
گوڵ و خونچەی سێو گوڵان مردم بولبولان
سێو خونچەی گوڵخونچە مردم بولبولان