
یاخودا بەخێر بێی شەماڵ گیانە وا دەردەخا وردەخاڵ
چەند جوان و شۆخ و شەنگە گیانە ئیمانی پێ کردووم تاڵ
هەڵوەدا و ئاوارە بووم گیانە بۆ تۆ بوومە بە عەوداڵ
زولفی پەشێو و ئاڵۆز گیانە جوانە نەیهۆندۆتەوە
دەستم بردە سەر سینگی گیانە دوو سێوم دیتوونەوە
دەڵێ توندیان ڕابگرە گیانە لە دەستت بەر نەبنەوە
هاندەهاندی بەیانان گیانە دۆست و دوژمن زاهیر بوون
بە سۆزەی بای پاییزان گیانە مەمکۆڵەی کیژان خڕ بوون
هەموو عاشق پێک شاد بوون گیانە بۆ منە مەڵبەندی نەبوون
جێی جێژوان و شەوڕاوێ گیانە لە منی ماڵوێران چۆل بوون
قەراریان سادر کرد بۆم گیانە گیرام لە پاسدارخانێ
دەست و پێ لە زنجیردا گیانە کەوتمە گۆشەی زیندانێ
غەمی خۆم نێ کە بمرم گیانە هەڵیانبڕیم لە جوانێ