
هەر ئەمنم ئەو کەسەی ژینی بۆ تۆ ماوە
حەز لە کەس ناکەم قەت تاکوو دونیا ماوە
هەر تۆی قسەی عیشقم توخوا مەمخە لاوە
توخوا مەمخە لاوە جەرگم سووتاوە
ئەتۆی خۆشەویستم بە دڵ دەتپەرەستم
هەر ئەتۆی تەکیەگاهی شێعر و هەڵبەستم
بە یادی دوو چاوت بە خودای بێ مەی مەستم
وەڵا بێ مەی مەستم تۆی قسەی عیشقم
ڕەنگزەرد و چاو بە گریانم بە خودای بێ تۆ
بێدەنگ و مات و غەمبارم وەڵڵا بێ تۆ
جا بۆ چیمە ئەمن ئەو ژیانە بێ تۆ
ئەو ژیانە بێ تۆ ئەی قسەی عیشقم
هەر ئەمنم ئەو کەسەی ژینی بۆ تۆ ماوە
حەز لە کەس ناکەم قەت تاکوو دونیا ماوە
هەر تۆی قسەی عیشقم توخوا مەمخە لاوە
توخوا مەمخە لاوە جەرگم سووتاوە