
کانیاوی ئاوی ژیانە
ساف و شیرین و ڕەوانە
دیمەنی یەکجار جوانە
ئاوا بێ ئەم نیشتیمانە
هەواکەی ئارامی گیانە
نزاری باغی گوڵانە
عیشقی زۆر لە نێو دڵانە
ئاوا بێ ئەم نیشتیمانە
وەتەن سەربەرز و شادە ئەمڕۆ لە داخ ڕزگارە
وەختی سەیران شادی ڕۆژی ئازادی گەلمانە
من ڕۆڵەی بن بەردانم گیان لە ڕێی نیشتیمانم
ئەیپارێزم بە گیانم، ئەیپارێزم بە گیانم
چەند شیرینە لام هاوار دار و بەردی وەتەنم
بە فیدای ئەکەم وەڵڵا سەر و گیان و بەدەنم
من ڕۆڵەی کوردستانم گیان لە ڕێی نیشتیمانم
ئەیپارێزم بە گیانم، ئەیپارێزم بە گیانم