
ئەی وای وای وای وای
گیان گیان گیانەکەم
بۆ دەگری بۆ لەرزانە
سێ گوڵم پەسەند کردووە
یەکیان شازی هەمووانە
لە ڕێی سەرکانی گەیمێ
سەبرێ گۆزەم پێ دانا
تێی هاڵام وەکوو ڕەشمار
ئەرێ ماچم کرد ئەو کوڵمانە
ئەرێ قوربانت بم بەڵەکچاو
چۆن ئەوە شەرتی ئینسافە
ڕوو لە عاشق قەت ناکەی
چاوت لە قوللەی قافە
دوێنێکە یاری خۆم بووی
ئەوڕۆ پێم دەڵێی کاکە
زۆر لەمێژە لێم زیزی
ئەرێ با ئاشت بینەوە چاکە
گیان گیان گیانەکەم
بۆ دەگری بۆ لەرزانە
سێ گوڵم پەسەند کردووە
یەکیان شازی هەمووانە
لە ڕێی سەرکانی گەیمێ
سەبرێ گۆزەم پێ دانا
تێی هاڵام وەکوو ڕەشمار
ئەرێ ماچم کرد ئەو کوڵمانە
ئەرێ هەر وەک کوێستانی بێستوون
دایمەن سەرم بە تەمە
هیچ ناوێرم بیدوێنم
دەگەڵ من مەیلی کەمە
بەبێ باڵات ناسک گیان
دونیام پێ جەهەندەمە
ئەو بارگەت بۆ کوێ تێک نا
سەڵا قەت کەسم نەما
گیان گیان گیانەکەم
لەزانە هیچ نێ مەگری
هاڕەی لەسەر باڵی بێ
وەک کەوی باسکی بەسری
ئەگریجەکەی تێکەڵ بوون
ئەرێ لەگەڵ دەسرۆکەی هەوری