عەبدوڵڵا سنجانی

گیان و گیانەکەم

بە دەنگی: عەبدوڵڵا سنجانی
شێوەزار: سۆرانی
104
هەی گیان گیان و گیانەکەم
بۆ دەگری بۆ لەرزانە
سێ گوڵم کردووە
یەکیان شازی هەمووانە
لە ڕێی سەراوێ گەیمێ
سەبرێ گۆزەم پێ دانا
تێی هاڵام وەکوو ڕەشمار
ماچم کرد ئەو کوڵمانە

ئەی بە ئاسمانی حەوتەمین
بە قوڕئانی سەرپەڕ شین
دەردت لە ماڵم ئامین
گرتووە پەرژین
جا گڕووت گرتووە بۆ زێڕی
بۆی دەنێرم
ئەگەر عومری مەجال دا
هەردووک بە ڕۆژێک بمرین
بەدکار ماڵیان خەراب بێ
بێهوودە لێکیان کردین
جا دەڵێی لەسەر سێ پایەی
وەک موسەلسەلی سەنگین
ئەرێ گیان گیان و گیانەکەم
لەزانە هیچ نێ مەگری
هاڕەی لەسەر باڵی بێ
وەک کەوێی باسکی بەسری
ئەگریجەکەی تێکەڵ بووە
دەگەڵ دەسرۆکەی هەوری

ئەرێ وەرە جەرگم هەڵبدڕە
بە ڕەندە و بە نەشتەری
چەندم جێژوان دەگەڵ کرد
بەر کۆشک و محەجەری
ئێستا دەڵێ ناتناسم
هەتیوە بڵێ کوێندەری!
دەمرم دەبەر ئەو سینگەت
خۆ دەڵێی تەختی فەنەری
ئەلحەقی تۆ جوانتری
دەی لە پارچە و مشەجەری
ئەرێ گیان گیان و گیانەکەم
لەزانە هیچ نێ مەگری
هاڕەی لەسەر باڵی بێ
وەک کەوێی باسکی بەسری
ئەگریجەکەی تێکەڵ بووە
دەگەڵ دەسرۆکەی هەوری

ئەرێ سوێندت بۆ بخۆم بە قوڕئان
ئاوری لە من بەرداوە
وەختە بمرم لە تاوان
باری سەنگین و گریان

قەرەخرچەی نێو مەمڕان
با لەسەر تۆ بمکوژن
کابرا بە هەموویان
لە دوێنێوەم لێ زیزە
باری سەنگین و گریان
پایەدار بێ و نەناڵێ
بۆم خۆش بێت مستەفا خان
سڵامەتی عیسمەت خانیە و
بۆ وجوودت میرزا ڕەحمان
گیان گیان و گیانەکەم
بۆ دەگری بۆ لەرزانە
سێ گوڵم کردووە
یەکیان شازی هەمووانە
لە ڕێی سەراوێی گەیمێ
سەبرێ گۆزەم پێ دانا

بێ مەکانە
زۆر جوانە

جا لە ڕێی سەراوێی گەیمێ
سەبرێ گۆزەم پێ دانا
وەباڵ بە تەختی ئەستۆم
ناسکە و لەبار و جوانە
ئەوشۆ کە عەرزوو دەکەم
بە سڵامەتیێ ئاقایانە
گیان گیان و گیانەکەم
بۆ دەگری بۆ لەرزانە
سێ گوڵم کردووە
یەکیان شازی هەمووانە
لە ڕێی سەراوێی گەیمێ
سەبرێ گۆزەم پێ دانا
تێی هاڵام وەکوو ڕەشمار
ماچم کرد ئەو کوڵمانە

ئەرێ بە ماڵە بەیتوڵڵایە
وەک دەڵێی وایە
کەمشەرتیت لێیە نایە
بەدوور بێت لە بەڵایە
سڵامەتی ئای سەیادی
چونکی لە برا زاوایە

ئەرێ
ئمجا دەڵێی بەیداغە
کارەبا و موروو و
خۆ دەڵێی قەندی قاچاغە
بە سڵامەتی ئاغایان
بۆ وجوودت مەمەند ئاغا
گیان گیان و گیانەکەم
لەزانە هیچ نێ مەگری
هاڕەی لەسەر باڵی بێ
وەک کەوی باسکی بەسری
ئەگریجەکەی تێکەڵ بووە
دەگەڵ دەسرۆکەی هەوری

ئەی ئەو قوڕئانە بتگرێ
ئەگەر لێکت کردەوە
حەو جارت دەست پێدا دا
و بۆ مزگەوتت بردەوە
تۆبە و ئستەغفار دەکەم
ئەوجار بوومەوە
پێ تەرک کردووم
بە دەم داخ و دەردەوە
هێستا کەیفی پێ دەکا
هەی بە دەسماڵی زەردەوە

ئەرێ ئەی ماڵە بابم بەڵەکچاو
چۆبن ئەوە شەرتی ئینسافە
دوێنێکە یاری من بووە
ئەوڕۆ پێم دەڵێ کاکە
زۆر لەمێژە لێم زیزە
با ئاشت بینەوە چاکە
گیان گیان و گیانەکەم
بۆ دەگری بۆ لەرزانە
سێ گوڵم کردووە
یەکیان شازی هەمووانە
لە ڕێی سەراوێی گەیمێ
سەبرێ گۆزەم پێ دانا
تێی هاڵام وەکوو ڕەشمار
ماچم کرد ئەو کوڵمانە