
ئەگەر ڕۆژێ لێرە نەبێ
خۆ خۆر لە لای من هەڵنایە
بەیانی باشم لێ مەکەن
لای من شەوە لەم دونیایە
با ئەو بێ مانگ شەرمەزار بێ
بڕوا و لەم شارە ون بێ
خۆی دەوری خۆریش ببینێ
تاکوو ڕۆژی من ڕووناک بێ
پێم مەڵێن ڕۆشتووە
ئەم شارەی جێهێشتووە
ئاگای لە جانتاکەی نییە
دڵی منی تێ کردووە
پێی بڵێن گرنگ نییە
کە ئەو منی نەویستووە
ئەوەی لای من جوانە
من ئەوم زۆر خۆشویستووە
وەرن ئەم شارە ببینن
بەبێ ئەو خۆشی تیا نییە
من چی لە وڵاتێ بکەم
کە ئێستا ئەوی تیا نییە
شەقام شەقام، کۆڵان کۆڵان
دڵم بە دوای تۆیا ونە
ماڵی ئێوە لە کوێیا بێ
ئەو شوێنە وڵاتی منە
پێم مەڵێن ڕۆشتووە
ئەم شارەی جێهێشتووە
ئاگای لە جانتاکەی نییە
دڵی منی تێ کردووە
پێی بڵێن گرنگ نییە
کە ئەو منی نەویستووە
ئەوەی لای من جوانە
من ئەوم زۆر خۆشویستووە
ئەگەر ڕۆژێ لێرە نەبێ
خۆ خۆر لە لای من هەڵنایە
پێم مەڵێن ڕۆشتووە
ئەم شارەی جێهێشتووە
ئاگای لە جانتاکەی نییە
دڵی منی تێ کردووە
پێی بڵێن گرنگ نییە
کە ئەو منی نەویستووە
ئەوەی لای من جوانە
من ئەوم زۆر خۆشویستووە