
دە بڕۆ لە من حەرام بی هەر وەک شەراب لە شێخان
هیچ قەولی راستت نییە غەیری درۆ و تەفرەدان
ئەگەر قەولم دەدەیەی بەڕاستی وەرە کەوان
دەنا بەو نەعلەتە بی کە خودا کردی لە شەیتان
پێم گوت دەستم دەستۆ کە و پیربووی ئەو مەکرەی دانێ
بۆت مردم ناسکە جوانێ مەیلی جارانت کوانێ
گرتم دوو ماچم لێ سەند لەو ڕاستەی خەیابانێ
پێم گوت دەستم دەستۆ کە و پیربووی ئەو مەکرەی دانێ
لە قەمتەرە و بورهانی لە کولیجە و لە دەرمانێ
سەیدی کاکەجان هاوار لەو مەزرای سەهۆڵانێ
پێم گوت دەستم دەستۆ کە و کورتێ خاڵ دانە دانێ
ئاوری لە من بەرداوە و باریکەی نەشمیلانێ
پێم گوت دەستم دەستۆ کە و پیربووی ئەو مەکرەی دانێ