
بەسیە قوربان دەردیسەر بۆ تۆ مردم ڕەش ئەسمەر
لەسەر باڵای تۆیە من لە دنیا بووم دەربەدەر
مەمکی چەپت فینجانە ئەوی ڕاست وەک گەوهەر
دە وەرە دەست لە ملانت بم لە دنیا بووم دەربەدەر
ئۆف پەری پەری پەری قورینگی چۆمی گادەری
ئەرێ پەری ماڵم پەری قورینگی چۆمی گادەری
ئیجازەم لە دایکی سەند بۆخۆم دەبمە مشتەری
دە وەرە دەستەملانت بم چەند جوان و ڕەش ئەسمەری
سوێندم داوی بەوەڵڵا شیرینی دەڵێی شەکەری
قەیتانی دوو لێوانی بەندی لە دڵم پساوە
کفرێ لە من قەوماوە دەستم لە مەمکی داوە
سینگی پەنیری کوردی زولفی گیابەند و خاوە
کەلەکەی چەپم کونە لێوئاڵ بە مست لێیداوە
وەی ئەگەر نابی بە یارم هەی خوداحافیز ماڵاوا
ئەرێ نازدار ماڵم نازدار قەدباریکەی شەدەلار
دە وەرە لە دەورت گەڕێم لە جیاتی جارێ سەد جار
مەسەلەی پێشینانە هەر ئەوساڵ خۆزگەم بە پار
دەتبەم و دەتڕفێنم با لەسەرت ببم قەرزدار
بەوەی بادیهەوایە زولفی هەودا هەودایە
ئاوری لە من بەرداوە وەی لە بەغەڵ گولەیدایە
لەگەڵ لێوئاڵێ جووت بی لەزەت هەر لەوەیدایە
دە وەرە
دە وەرە دە کچێ جووت بین بەژنت داری بیزایە
ئۆف پەری پەری پەری قورینگی چۆمی گادەری
ئۆف پەری ماڵم پەری قورینگی چۆمی گادەری
ئیجازەم لە دایکی سەند بۆخۆم دەبمە مشتەری
دە وەرە ئاوێزانت بم هەر ئەتۆم تاجی سەری
خۆشم دەوێی بەوەڵڵا زۆر جوان و ڕەش ئەسمەری
دەرمانی حەو دەردانی برینجی ڕەشت و گێڵانی
کارخانەی هەمەدانی هەی بە ملوێنێ هەرزانی
ئەو دەردە ئەمن دەکوژێ وەی ژنی گولەی مێردانی
چاوی وەستاکەی کوێر بێ سۆلان دەگوشێ پانیانی
ئۆف پەری
ئۆف پەری پەری پەری قورینگی چۆمی گادەری
ئەرێ پەری ماڵم پەری قورینگی چۆمی گادەری
ئیجازەم لە دایکی سەند بۆخۆم دەبمە مشتەری
دە وەرە دەست لە ملانت بم چەند جوان و ڕەش ئەسمەری
لە قەمتەرە و بورهانی لە کولیجە و لە دەرمانی
سەیدی کاکەجان هاوار لە مەزرای سەهۆڵانی
دڵی لێوئاڵ نەرم کەی هەستێ بێ بۆ ڕێی کانی
ڕوحمی خودای لە دڵدا بێ من ماچ کەم کوڵمەکانی
ئۆف پەری
ئاخ پەری پەری پەری قورینگی چۆمی گادەری
ئەرێ پەری ماڵم پەری قورینگی چۆمی گادەری
ئیجازەم لە دایکی سەند بۆخۆم دەبمە مشتەری
دە وەرە ئاوێزانت بم هەر ئەتۆم تاجی سەری
خۆشم دەوێی بەوەڵڵا چەند جوان و ڕەش ئەسمەری
ئەمان ئەمان ئامان ئامان... بابەکەی بابم ئۆف
ئەمان ئەمان ئەمان تاقەتی ژینم لەدەس چوو ڕۆحی شیرینم
نەماوە تاقەتی ژینم لەدەس چوو ڕۆحی شیرینم
ڕەفیقان بێن بکەن شینم سەدای گریە و فەغان با بێ
ئامان ئامان ئامان ئامان... ئەی هاوار
ئەمان ئەمان ئەمان ئەمان... ئاخ ئەی هاوار
نەماوە تاقەتی ژینم لەدەس چوو ڕۆحی شیرینم
ڕەفیقان بێن بکەن شینم سەدای گریە و فەغان با بێ
ئەی هاوار ئەی ئامان ئەی ئامان
یا لەیلی یا لەیلی یا لەیلی یا لەیلی... یا لەیل
ئەمان ئەمان ئامان ئامان...
ئەسیری تاری گیسووتم هیلاکی چاوی جادووتم
شەهیدی تیغی ئەبرووتم دەسا عیسای زەمان با بێ
ئۆف ئۆف ئۆف ئۆف... ئەی هاوار هاوار