
دایە گیان بۆنی هەناسەکەی تۆ لە گوڵی بەهار خۆشترە لە لام
دایە گیان تەنیا خۆشەویستی تۆ بۆم باس ناکرێ ئەفسانەیە لە لام
تۆ زۆر پیرۆزی لە لای من دایە
بەهەشت وا لە ژێر پێیەکانتایە
ڕوخسار و سیمات وەکوو مانگ وایە
گوڵی نێرگزیش بە جوانیت نایە
ڕۆژگارم شەوە خۆر تێی هەڵنایە
دنیا خامۆشە بەبێ تۆ دایە
ڕێ بزر ئەکەم جێ پێت نەمێنێ
هەموو دەم یادت من ئەهەژێنێ
دایە هەمیشە تۆ وای لە یادما
وەکوو خوێن ئەڕۆی بە ناو دەمارما
بە خۆشەویستی منت پێگەیاند
سەدان شەو خەوت لە چاوت تاراند