
کوتم:
دەبێ خەم وەلا نێم
خەم خۆرەیە...
کوتم:
دەبێ کۆشکی کەسەر
تێک ڕووخێنم
کوتم: دەبێ بادەی پەژارە بڕێژم
شووشەی جەخار تێک بشکێنم
تێک بشکێنم
کەچی دیتم زۆر ئەستەمە...
من کچی کوردم*
ڕایەڵ و پۆی بزە و نیگا و وتەم خەم و پەژارەیە
چۆن دەتوانم؟
من ڕواوی شۆرەکاتم
ڕێبواری ڕێگای نەهاتم
دوورە هاتم
خەم هەوێنی ژیانمە
خەم بوونمە
خەم مانمە