
ڕسوای زەمانەم قەیسی سەرشێواو سەحرای وێرانەم
پەروانەی پەشێو ڕسوای زەمانەم دیە گیان گیان
قەیسی سەرشێواو سەحرای وێرانەم
پەروانەی پەشێو ڕسوای زەمانەم
وێنەی بایەقوش شەو لە وێرانەم
جەرگبڕاوی دیە گیان گیان تەشەر و تانەم
بێزار لە بینین دیدەی یارانم
پاسەوانی دێر سەر دیارانم
بە ڕۆژ خەریکی گەنجی ماتەمم
بە ڕۆژ خەریکی گەنجی ماتەمم ئەی هاوار
تا کەی لە شادی دڵم بێبەش بێ
سەر گۆنای شەم فەڵەک هەتا کەی
فەڵەک لە دەرگات دیە گیان گیان سزام هەتا کەی
تا کەی دێوانەت لە کۆساران بێ
تا کەی ڕۆژی ڕوون لەلای من شەو بێ
تا کەی لە شادی دڵم بێبەش بێ
تا کەی دێوانەت لە کۆساران بێ
تا کەی بێ مروەت بزانە حاڵم
یا لەم بەندەدا تۆ ڕزگارم کە
یا بە یەکجاری ئەی هاوار ئەی هاوار ئەی هاوار شێت و هارم کە
ئەی هاوار...
ئۆی ئۆی ئۆی تازەیار قەدباریکەی شەدەلار
لە دەوری باڵاو گەرێم شۆخەکەی ناسک و نازار
لە دەوری باڵاو گەڕێم تاقەگوڵی سەرچنار
دەتفەرموو بۆ تۆ نابم چۆنی دەڵێی تا وا بم
کەوتوومە بەندیخانە بە یادی تۆوە ماوم
یاڕەب کۆستی دڵ کەوێ گەر ساتێ لێت جودا بم
ئۆی ئۆی ئۆی ئامینە کراس ڕەشەی کەمەرچینە
خوایە ئاگاداری بێ شای مەکە و مەدینە
ئەنتیکە و زێدەجوانی بە ملوێنێ هەرزانی
پەنج فەرزەی نوێژەکەم لەسەر دوو چاوی جوانی
ئۆی ئۆی ئۆی تازەیار قەدباریکەی شەدەلار
لە دەوری باڵاو گەرێم شۆخەکەی ناسک و نازار
لە دەوری باڵاو گەڕێم تاقەگوڵی سەرچنار
یان دەوام کە بۆت مردم لە دین و دنیات کردم
ئەی خاوەنی لانەی دڵ بێ خانە و لانت کردم
ئۆی ئۆی ئۆی ئامینە کراس ڕەشەی کەمەرچینە
خوایە ئاگاداری بێ شای مەکە و مەدینە