نەرمە نەرمە

شێوەزار: سۆرانی 948
ئامین و ئامین تۆی دنیا و دینم
قۆڵەکەت بێنە وەی بیکە بە سەرینم
ئای نەرمە نەرمە گشت گیانت نەرمە
پووشیەکەت لادە ئەرێ چ وەعدەی شەرمە

سەرت پەتی کە بینم جەمینت
لەسەر چ دینی ئەرێ دێمە سەر دینت
ئای نەرمە نەرمە گشت گیانت نەرمە
پووشیەکەت لادە ئەرێ چ وەعدەی شەرمە

بە کووچەدا بێم یان بێمە ماڵت
ماچ کەم سەر کوڵمت ئەرێ تەڕ نەکەم خاڵت
ئای نەرمە نەرمە گشت گیانت نەرمە
پووشیەکەت لادە ئەرێ چ وەعدەی شەرمە

دەسەکەت بێرە بیخە ناو دەسم
قەزای ئەو دەستە وەرە لە قەور گشت کەسم
ئای نەرمە نەرمە گشت گیانت نەرمە
پووشیەکەت لادە ئەرێ چ وەعدەی شەرمە

ئەونە سەورم کرد تاقەت لێم بڕیا
ماڵی سەور شێوێ ئەرێ پەردەی دڵ دڕیا
ئای نەرمە نەرمە گشت گیانت نەرمە
چارشێوت لادە وەرە چ وادەی شەرمە
Amîn û amîn toy dinya û dînim
Qoleket bêne wey bîke be serînim
Ay nerme nerme gişt gyanit nerme
Pûşyeket lade erê çi we’dey şerme

Serit petî ke bînim cemînit
Leser çi dînî erê dême ser dînit
Ay nerme nerme gişt gyanit nerme
Pûşyeket lade erê çi we’dey şerme

Be kûçeda bêm yan bême malit
Maç kem ser kulimit erê ter nekem xalit
Ay nerme nerme gişt gyanit nerme
Pûşyeket lade erê çi we’dey şerme

Deseket bêre bîxe naw desim
Qezay ew deste were le qewr gişt kesim
Ay nerme nerme gişt gyanit nerme
Pûşyeket lade erê çi we’dey şerme

Ewne sewrim kird taqet lêm birya
Malî sewr şêwê erê perdey dil dirya
Ay nerme nerme gişt gyanit nerme
Çarşêwit lade were çi wadey şerme

ڕاپۆرتی هەڵە